به‌یانی شه‌ممه ١٧ی مانگی پووشپه‌ڕ، دوو تاوانباری سه‌ره‌كی په‌روه‌نده‌ی شاچراغ به ناوه‌كانی “نه‌عیم هاشم قتالی” و “محه‌ممه‌د ڕامز ڕه‌شیدی” له پێش چاوی خه‌ڵك و له شاری شیراز ئێعدام كران.
ڕۆژی ٤ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠١ و هاوكات له‌گه‌ڵ مه‌راسمی چله‌ی ماته‌مینی “ژینا ئه‌مینی”، هێرشێكی چه‌كداری كرایه سه‌ر حه‌ره‌می شاچراغ له شاری شیراز و به‌هۆیه‌وه ١٣ كه‌س گیانیان له ده‌ستدا و ٣٠ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌و هێرشه دا وه‌زاره‌تی ئیتلاعات ٢٦ شارۆمه‌ندی خه‌ڵكی ئازه‌ربایجان، ئه‌فغانستان و تاجیكستانی ده‌ستبه‌سه‌ر كرد. ڕۆژی شه‌ممه ٢٧ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠١ كازم موسه‌وی سه‌رۆكی دادگوسته‌ری ئوستانی فارس ڕایگه‌یاند كه دوو شارۆمه‌ندی ئه‌فغانستانی به ناوه‌كانی “نه‌عیم هاشم قتالی” و “محه‌ممه‌د ڕامز ڕه‌شیدی” وه‌كوو تاوانباری سه‌ره‌كی به “افساد فی لارض” و “به‌غی له ڕێگه‌ی چالاكی چه‌كداری دژبه ئه‌منیه‌تی وڵات” تۆمه‌تبار و به ئێعدام مه‌حكووم كراون.