ڕۆژی هه‌ینی ١٦ی مانگی پووشپه‌ڕ، به‌پێی ڕه‌واڵی هه‌ر حه‌وتوو، خه‌ڵكی ئازادیخوازی به‌لووچ بۆ جارێكی دیكه دژبه ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری كۆماری ئیسلامی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هه‌زاران شارۆمه‌ندی به‌لووچ به به‌ده‌سته‌وه گرتنی پلاكارد و تراكت، دژبه كۆماری ئیسلامی دروشمیان به‌رز كرده‌وه و خوازیاری ئازادی ته‌واوی زیندانی سیاسی و ڕاگرتنی سزای ئێعدام بوون. به‌شداربووان هه‌روه‌ها پشتیوانی خۆیان له “تووماج ساڵحی” و “عه‌باس دۆریس” ڕاگه‌یاند و داوایان له كۆمه‌ڵگای جیهانی كرد گوشاره‌كانیان بۆ سه‌ر كۆماری ئیسلامی زیاد بكه‌ن و ڕێگه له ئێعدامی عه‌باس و سه‌پاندنی سزای قورس به‌سه‌ر تووماج بگرن.