سه‌رۆكی دادگوسته‌ری ئوستانی فارس ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٤ی مانگی پووشپه‌ڕ ڕایگه‌یاند: حوكمی ئێعدامی دوو تۆمه‌تباری په‌روه‌ندی شاچراغی شیراز به ناوه‌كانی “محه‌ممه‌د ڕامز ڕه‌شیدی” و “نه‌عیم هاشم قتالی” له دیوانی باڵای وڵات پشتڕاست كراوه و حوكمه‌كه‌یان به زوویی ئه‌چێته بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دوو شارۆمه‌ندی ئه‌فغانستانی به ناوه‌كانی “محه‌ممه‌د ڕامز ڕه‌شیدی” و “نه‌عیم هاشم قتالی” دوو تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی په‌روه‌نده‌ی شاچراخ به تۆمه‌تی “پلانم دانان بۆ ئه‌و كرده‌وه تیرۆریستیه و هاوكای له‌گه‌ڵ تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی” به “افساد فی الارض” و “چالاكی چه‌كداری به مه‌به‌ستی تێكدانی ئاسایشی وڵات” مه‌حكووم كراون. ڕۆژی چوارشه‌ممه ٤ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠١ و له ڕه‌وتی شۆڕشی “ژینا” هێرشێكی چه‌كداری كرایه سه‌ر شاچراغ و ١٥ كه‌س به‌هۆیه‌وه گیانیان له‌ده‌ست دا و ٢٧ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. چه‌ند ڕۆژ به‌دوای ئه‌و ڕووداوه داعش له كاناڵی تیلیگرامی خۆی دا به‌رپرسیاره‌تی ئه‌و هێرشه‌ی له ئه‌ستۆ گرت به‌ڵام زۆربه‌ی كارناسان ئێستاش شكیان له‌سه‌ر چوونیه‌تی هێرشه‌كه و ده‌ور و نه‌خشی ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم هه‌یه.