ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٥ی مانگی پووشپه‌ڕ، خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئیلام به‌شداری به‌رینیان له مه‌راسمی چله‌ی ماته‌مینی “بامشاد سوله‌یمانخانی” له گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی “ژینا” كرد.
باوكی “بامشاد سوله‌یمانخانی” له مه‌راسمی چله‌ی ڕۆڵه‌كه‌ی ڕایگه‌یاند كه “بامشاد” مرۆڤێكی هونه‌رمه‌ند و ئازاد بوو، بۆیه حه‌ز ناكه‌م له مه‌راسمه‌كه‌ی دا شیوه‌ن بگێڕن و خه‌ڵك ئه‌بێ شایی بكه‌ن چونكه “بامشاد” سه‌مفۆنییه‌ك له ئازایه‌تی و ڕه‌سه‌نا‌یه‌تی بوو. شایانی باسه كه “بامشاد سوله‌یمانخانی” كوتاییه‌كانی مانگی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵ به شێوه‌یه‌كی گوماناوی له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه كوژرا.