زیاتر له ٥١ هێكتار ئیزافه تر له پێویستی پترۆشیمی میانكاله‌ی مازه‌نده‌ران له زه‌مینه‌كانی سه‌ر به ڕێكخراوی سامانه سرووشتیه‌كان ڕاده‌ستی سپای پاسداران كراوه و ده‌یان بنه‌ماڵه‌ش بێكار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، پێویستی پترۆشیمی میانكاله ٣٨ هێكتار زه‌مین بووه به‌ڵام ٩٠ هێكتار له زه‌مینه‌كانی سه‌ر به ڕێكخراوی سامانه سرووشتیه‌كان به متری ٢٤ هه‌زار تمه‌ن ڕاده‌ستی سپای پاسداران كراوه. داگیر كردنی ئه‌و زه‌مینانه له‌لایه‌ن سپای پاسدارانه‌وه ٧٠ بنه‌ماڵه‌ی ئاژه‌ڵداری بێكار و ئاواره كردووه و وێڕای پیس كردنی ژینگه‌ی ناوچه‌كه، ٣٦٠ هێزی كاری غه‌یره بومی له پڕۆژه‌كه دامه‌زراندووه.