ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٤ی مانگی پووشپه‌ڕ، ده‌ستفرۆشانی شه‌قامی “ناسر خۆسره‌و”ی تاران له ئاست گوشاره‌كانی شاره‌داری ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، شاره‌داری تاران پیاده‌ڕه‌وی شه‌قامه‌كانی بازاڕ و ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌ی قه‌ره‌باڵغن له به‌رامبه‌ر پاره‌یه‌كی زۆر به ده‌ستفرۆشان ئیجاره ئه‌دات و هه‌ر جار به بیانوویه‌ك هێرش ده‌كاته سه‌ریان و پاره‌یان لێ وه‌ر ده‌گرێت. ڕۆژی چوارشه‌ممه ده‌ستفرۆشانی ناڕازی بۆ دووهه‌مین جار له به‌رامبه‌ر شۆرای شار كۆبوونه‌وه و خوازیاری چاره‌سه‌ركردنی كێشه و گرفته‌كانیان بوون.