ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٤ی مانگی پووشپه‌ڕ، كه‌شاوه‌رزانی وه‌به‌رهێنه‌ری ته‌ماته له‌به‌رده‌م كارخانه‌ی دۆشاوسازی كۆبوونه‌وه و خوازیای په‌رداختی پاره‌ی به‌رهه‌مه‌كانیان بوون.
به‌وته‌ی ناڕازیان، به‌ڕێوه‌به‌رانی كارخانه ڕۆژانی سه‌رتایی مانگ پاره‌ی به‌رهه‌می فرۆشڕاوی كه‌شاوه‌رزانیان په‌رداخت كردووه و ئێستا له پێدانی قه‌رزی كه‌شاوه‌رزان خۆ ده‌بوێرن. شایانی باسه كه كه‌شاوه‌رزان چه‌ندین جار سه‌ردانی ناوه‌نده ده‌وڵه‌تیه‌كانیان كردووه و ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه به‌ڵام هیچ به‌رپرسێك سه‌ره‌نجی به كێشه و گرفته‌كانیان نه‌داوه‌ته‌وه.
