ڕۆژی دووشه‌ممه ١٢ی مانگی پووشپه‌ڕ، جه‌له‌سه‌ی دادگایی كردنی سێ ڕۆژنامه‌وان به ناوه‌كانی “سه‌عیده شه‌فیعی”، “نه‌سیم سوڵتان به‌یگی” و “مێهرنووش زارعی ههنزهكی” له دادگای ئینقلابی تاران به‌ڕێوه چوو.
به‌پێی ڕاپۆرتی هێرانا، جه‌له‌سه‌ی به‌دواداچوون بۆ ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی خراوه‌ته پاڵ دۆسیه‌ی ئه‌م سێ ڕۆژنامه‌وانه چه‌ند كاتژمێری خایاندووه و زۆرتر سه‌باره‌ت به حیجابی زۆره‌ملێ و دژایه‌تی ئه‌و سێ چالاكه مه‌ده‌نیه له‌گه‌ڵ حیجابی ئیجباری گفتگۆ كراوه. “مێهرنووش زارعی ههنزهكی” و “سه‌عیده شه‌فیعی” ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠١، له كاتی خۆپێشاندانه سه‌رانسه‌رییه‌كان له تاران، ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی ئێڤین ڕاگوێزران. هه‌وه‌رها “نه‌سیم سوڵتان به‌یگی” چالاكی مافه‌كانی ژنان له مانگی به‌فرانباری ١٤٠١ كاتێك به‌نیاز بوو بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات سه‌فه‌ر بكات له فڕۆكه‌خانی تاران ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر به دانانی وه‌سیقه ئازاد كرابوو.