“ئه‌میر ڕه‌ئیسیان” پارێزه‌ری “توماج ساڵحی” ڕۆژی دووشه‌ممه ١٢ی پووشپه‌ڕ ڕایگه‌یاند كه دووهه‌مین جه‌له‌سه‌ی دادگایی كردنی “توماج” به شێوه‌ی نهێنی به‌ڕێوه چووه.
به‌وته‌ی پارێزه‌ری ئه‌و به‌ندكراوه، “توماج ساڵحی” ماوه‌ی هه‌شت مانگه له گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ئیسفه‌هان ڕاگیراوه و تۆمه‌ته‌كانی “افساد فی الارض”، “هاوكاری له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانی دوژمن”، “هاندانی خه‌ڵك بۆ توندووتیژی”، “چالاكی ته‌بلیغی دژی نیزام”، “بێڕێزی به ڕێبه‌ری” و “بڵاوكردنی پڕۆپاگه‌ندا” خراوه‌ته پاڵ دۆسیه‌كه‌ی. “ئه‌میر ڕه‌ئیسیان” هه‌روه‌ها وتی: پێش به‌ڕێوه‌چوونی جه‌له‌سه‌ی دادگا ته‌نیا نیو كاتژمێر ڕێگه‌یان داوه له‌گه‌ڵ “توماج” قسه بكات و ناوبراو پرسیاره‌كانی دادوه‌ری په‌روه‌نده‌كه‌ی به جوانی وڵام داوه‌ته‌وه.
