ڕۆژی دووشه‌ممه ١٢ی مانگی پووشپه‌ڕ، به مه‌به‌ستی ڕووخاندنی ماڵی هاووڵاتیانی هه‌ژار له فازی ٢ی مشگین شار هێرشیان كرده سه‌ریان و تێكهه‌ڵچوون ڕوویدا.
به‌وته‌ی هاووڵاتیان، زه‌مینه‌كانی فازی ٢ی مشگین شار به‌ڵگه‌ی یاسایی هه‌یه به‌ڵام شاره‌داری به هاوكاری هێزه ئینتزامییه‌كان به مه‌به‌ستی ڕووخاندنی ماڵی چینی هه‌ژار هێرشی كردۆته سه‌ریان و له‌گه‌ڵ خاوه‌ن ماڵ و ژنانی گه‌ڕه‌ك تێكهه‌ڵچوون ڕوویداوه. به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه‌كانی ڕژیم بێ‌ڕێزیان به ژنان و كچانی ناڕازی كردووه و هه‌وڵیان داوه به لێدان، ئه‌شكه‌نجه و ئازاریان بده‌ن.