به‌پێی ئه‌و گرته‌ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، كرێكارانی نه‌وت له عه‌سه‌لوویه به‌هۆی گه‌رمای ٥٠ پله‌یی و نه‌بوونی ئیمكاناتی ڕیفاهی بوراونه‌ته‌وه.
به‌وته‌ی كرێكاران، گرانی و ته‌وه‌ڕۆم به‌رۆكی پێ گرتوون و ناچارن له سه‌خت ترین دۆخ دا كار بكه‌ن لهحاڵێك دا خاوه‌نكار له دابین كردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی بۆ كرێكاران خۆ ده‌بوێرێت. هه‌روه‌ها خاوه‌نكار حه‌قده‌ستی كرێكاران له‌كاتی خۆی دا په‌رداخت ناكات و ئه‌گه‌ر كرێكاران ناڕه‌زایه‌تی ده‌رببڕن زیندانی و ئه‌شكه‌نجه ده‌كرێن.