ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١١ی مانگی پووشپه‌ڕ، كه‌شاوه‌رزانی ناڕازی له ئاست پێ نه‌دانی پشكی سووته‌مه‌نی، جاده‌ی ڕوودبار بۆ ئێرانشاریان داخست و كه‌شاوه‌رزانی ناوچه‌ی قه‌لعه گه‌نج و كههنووجیش به تراكتۆره‌كانیان جاده‌ی دۆڵابیان به‌ست.
له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا به‌رپرسانی ئوستانی سیستان و به‌لووچستان بڕیاری كه‌م كردنه‌وه‌ی پشكی سووته‌مه‌نی كه‌شاوه‌رزانیان دابوو، ڕۆژی ڕابردوو كه‌شاوه‌رزان به تراكتۆره‌كانیان جاده‌كانی باشووری ئوستانی كرمان بۆ سیستان و به‌لووچستانیان داخست و خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و بڕیاره بوون.