ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١١ی مانگی پووشپه‌ڕ، هێزه‌كانی سپای پاسداران هێرشیان كرده سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی هاووڵاتیان له گه‌ڕه‌كی “ته‌لوری” خۆڕه‌م ئاوا و ١٥ كه‌سیان بریندار كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه‌كانی سپاس پاسداران ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌یان له خه‌ڵكی ناڕازی گه‌ڕه‌كی “ته‌لور”ی خۆڕه‌م ئاوا كردووه و به هۆیه‌وه ١٥ كه‌س بریندار بوون كه باری ته‌ندرووستی به‌شێكیان ناجێگیره و به وته‌ی هه‌ندێك له سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، یه‌كێك له بریندراه‌كان گیانی له‌ده‌ست داوه. جێگای ئاماژه‌یه كه كاسبكارانی گه‌ره‌كی ته‌لووری خۆڕه‌م ئاوا له ئاست خراپی دۆخی ژیان و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه و هێزه‌كانی ڕژیم هه‌وڵی زه‌وت كردنی كه‌لووپه‌له‌كانیانیان داوه به‌ڵام تێكهه‌ڵچوون ڕوویداوه و سپای پاسداران ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌ی له خه‌ڵك كردووه و سێ كاسبكار ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.