به‌یانی یه‌كشه‌ممه ١١ی مانگی پووشپه‌ڕ، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی په‌یمانی له پڕۆژه‌كانی نه‌وت و گازی خارك و عه‌سه‌لوویه دژبه خراپی دۆخی مه‌عیشه‌ت كۆبوونه‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، كرێكارانی په‌یمانی شاغڵ له پڕۆژه‌كانی نه‌وت و گازی خارك و عه‌سلوویه له ئاست كوالێتی خراپی خۆراك و دابین نه‌كردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی ناڕازین و ده‌ڵێن: خۆراكی كرێكارانی ڕه‌سمی و قه‌راردادی له ڕێستورانت ساز ده‌كرێت و كوالێتیه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و خۆراكه‌ی ئه‌یده‌نه كرێكارانی په‌یمانی زۆر جیاوازه. به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، پێشتریش چه‌ندین جار له ئاست دۆخی خراپی خۆراك ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه به‌ڵام هه‌میشه به‌ڵێنی درۆیان پێ داون و خواسته‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كراوه.