ڕۆژی هه‌ینی ٩ی مانگی پووشپه‌ڕ، هاووڵاتیه‌كی به‌لووچی خه‌ڵكی شارستانی “سیب و سۆران” به ناوی “سه‌میر ئه‌یووبی” ته‌مه‌ن ٣٠ ساڵ به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم به‌سه‌ختی بریندار بوو.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، سه‌میر ئه‌یووبی” دانیشتووی ناوچه‌ی “ده‌شتووك”ی سه‌ر به شارستانی سیب و سۆرانه و ڕۆژی هه‌ینی له‌لایه‌ن چه‌ند ماتۆڕسه‌واره‌وه له پاركی ئه‌و شاره دراوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گولله و به‌سه‌ختی بریندار كراوه. شایانی باسه كه ئه‌و هاووڵاتیه به‌لووچه ئێستا له به‌شی تایبه‌تی نه‌خۆشخانه له ژێر چاودێری چڕی پزیشكی دایه.