به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی بێهزیستی و بێهداشتی كۆماری ئیسلامی، ئاماری فڕی دانی كۆرپه‌ڵه له شاری تاران و ده‌ورووبه‌ری به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو چووه‌ته سه‌ره‌وه.
به‌وته‌ی به‌رپرسانی ڕێكخراوه‌كانی بێهزیستی و بێهداشتی ڕژیم، هه‌ر حه‌وتوو ده‌یان كۆرپهڵهی فڕێ دراو له ته‌نیشت سه‌تڵی زبڵ یان جۆگه‌له‌ی ئاوی شه‌قامه‌كانی تاران و ناوچه‌كانی ده‌ورووبه‌ری ده‌دۆزرێته‌وه. چوونه‌سه‌روه‌ی ڕێژه‌ی جیاوازی چینایه‌تی، به‌رنامه‌كانی ڕژیم بۆ بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاماری جه‌معیه‌ت و قه‌ده‌غه‌ی له‌بار بردنی كۆرپه‌ڵه، په‌ره‌سه‌ندنی هه‌ژاری و له‌ش فرۆشی و دابین نه‌كردنی ئیمكاناتی بێهداشتی بۆ دایكانی دووگیان له سه‌ره‌كی ترین هۆكاره‌كانی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاماری فڕێ دانی كۆرپه‌ڵه‌یه له ئێران.