زیاتر له هه‌زار كرێكاری كارخانه‌ی به‌رهه‌مهێنانی ئاو له به‌ریتانیا ڕۆژی شه‌ممه ١٠ی پووشپه‌ڕ، دژبه كه‌می حه‌قده‌ست و مه‌زایا مانیان گرت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئاستی به‌رهه‌مهێنان له كارخانه‌ی یۆنایتدی به‌ریتانیا به هۆی نۆژه‌ن نه‌كردنه‌وه‌ی ماشێن ئاڵات دابه‌زیوه و خاوه‌نكار ته‌نیا له‌گه‌ڵ چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ٨.٦٪ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایای كرێكارانی ئه‌و ناونده ڕه‌زایه‌تی نیشان داوه. ڕۆژی ڕابردوو ١١٠٠ كرێكاری كارخانه كه له بواره‌كانی ئاوی خواردنه‌وه و ئاوه‌ڕۆ دا كار ده‌كه‌ن، په‌یوه‌ست به مانگرتن بوون و ڕایانگه‌یاند كه ئه‌گه‌ر دانووستانی نوێنه‌ره‌كانیان له‌گه‌ڵ خاوه‌نكار به ئاكام نه‌گات ئه‌وه درێژه به مانگرتن ئه‌ده‌ن.