ڕۆژی هه‌ینی ٩ی مانگی پووشپه‌ڕ و هاوكات له‌گه‌ڵ سه‌فه‌ری ئیبراهیم ڕه‌ئیسی بۆ ئوستانی كرمان، دانیشتووانی باشووری ئوستان به مه‌به‌ستی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی به‌رامبه‌ر به گواستنه‌وه‌ی ئاوی هه‌لیل ڕوود بۆ باكووری پارێزگاكه كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی هاووڵاتیان، ئیبراهیم ڕه‌ئیسی به مه‌به‌ستی كردنه‌وه‌ی چه‌ند پڕۆژه هاتۆته شاری به‌م و بڕیاره پڕۆژه‌ی گواستنه‌وه‌ی ئاوی هه‌لیل ڕوود بۆ باكووری كرمانیش ئیفتتاح بكات. گواستنه‌وه‌ی ئاوی باشووری ئوستانی كرمان كه دانیشتووانه‌كه‌ی به‌لووچن بۆ باكووری ئوستان ده‌بێته هۆی وشك بوونی زه‌ویه كشتووكاڵیه‌كان، كوچ كردنی خه‌ڵك و له‌ناوچوونی ژیانی ملیۆنان كه‌س. جێگای ئاماژه‌یه كه به فه‌رمانی خامنه‌یی بڕیاره ٢٠ ملیۆن له جه‌معیه‌تی ئێران له لێوارئاوه‌كانی كه‌نداوی فارس جێگیر بكرێن و پڕۆژه‌كانی وه‌كوو گواستنه‌وه‌ی ئاو له درێژه‌ی ئه‌و سیاسه‌ته بۆ كۆچاندنی خه‌ڵكه.