“شه‌كیلا مونفه‌رد” زیندانی سیاسی به‌ندكراو له زیندانی ئێڤین وێڕای خراپی دۆخی ته‌ندرووستی له ده‌ستڕاگه‌یشتن به ده‌رمان و گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زیندان بێبه‌ش كراوه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “شه‌كیلا مه‌نفه‌رد” به‌ردی سه‌فرا و كێشه‌ی ده‌زگای گه‌وارشی هه‌یه به‌ڵام، به‌رپرسانی زیندان له گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زیندان خۆده‌بوێرن. به‌رپرسانی زیندان له‌گه‌ڵ دانانی وه‌سیقه‌ی یه‌ك ملیارد تمه‌نی و ئازادی ناوبراو به پابه‌ندی ئه‌له‌ڵكترۆنی دژایه‌تی ده‌كه‌ن و ئێستا گیانی ئه‌و به‌ندكراوه له مه‌ترسی جیددی دایه. “شه‌كیلا مونفه‌رد” ساڵی ٩٩ی هه‌تاوی له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی تارانه‌وه به تۆمه‌تی “بێڕێزی به پیرۆزییه‌كانی ئیسلام” به شه‌ش ساڵ زیندان مه‌حكووم و دواتر ئه‌و حوكمه بۆ چوار ساڵ و دوو مانگ كه‌م كرابوو. ناوبراو ساڵی ١٤٠٠ له په‌روه‌نده‌یه‌كی دیكه دا به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ گرووپه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی ڕژیم” به دوو ساڵ و هه‌شت مانگ زیندان و به تۆمه‌تی “بڵاوكردنی پڕۆپاگه‌ندا” به ١٠ ملیۆن تمه‌ن سزای ماڵی مه‌حكووم كرا.