به‌پێی ئاماری ڕێكخراوی سه‌بتی ئه‌حواڵی ڕژیم، له سێ مانگی سه‌ره‌تایی ساڵی ١٤٠٢ دا ڕێژه‌ی جیابوونه‌وه‌ی خێزانی به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو چووه‌ته سه‌ره‌وه و له به‌رامبه‌ر هه‌ر دوو هاوسه‌رگیری، ژیانێك تێك چووه.
به‌پێی ئه‌و ئامارانه، له سه‌ره‌تای ساڵی ١٤٠٢وه تا به ئه‌مڕۆ ٧٩ هه‌زار و ٢٦٠ بابه‌تی هاوسه‌رگیری تۆمار و له به‌رامبه‌ریش دا ٣٧ هه‌زار و ٧٠١ بابه‌تی جیابوونه‌وه تۆمار كراوه. نیسبه‌تی جیابوونه‌وه له ئاست هاوسه‌رگیری له ئوستانه‌كانی ئه‌لبۆرز، مازه‌نده‌ران، سیمنان، تاران و مه‌ركه‌زی به‌پێی ئاماری كیشوه‌ری زۆرتره و له ١٢ ئوستانی ئێران له به‌رامبه‌ر هه‌ر دوو بابه‌تی هاوسه‌رگیری، جیابوونه‌وه‌یه‌ك ڕوویداوه.
