کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی كارخانه‌ی ماده‌ی خۆراكییه‌كانی كه‌یوان له‌ هه‌مه‌دان

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی كارخانه‌ی ماده‌ی خۆراكییه‌كانی كه‌یوان له‌

كرێكارانی كارخانه‌ی ماده‌ خۆراكییه‌كانی كه‌یوان له‌ چوار كیلۆمتری هه‌مه‌دان، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٦ی مانگی پووشپه‌ڕ، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ پێ نه‌دانی سێ بۆ چوار مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایا كۆبوونه‌وه‌.

به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، ئه‌و كارخانه‌یه‌ سه‌ر به‌ هۆڵدینگی دارووگه‌ر بووه‌ و كاتێك شیركه‌تی دارووگه‌ر به‌هۆی مایه‌پووچ بوونه‌وه‌ داخرا، دۆخی به‌رهه‌م هێنانی ئه‌و كارخانه‌یه‌ش خراپ بوو. ئێستا ماوه‌ی سێ مانگه‌ پرۆسه‌ی وه‌به‌رهێنان له‌و كارخانه‌یه‌ ڕاگیراوه‌ و خاوه‌نكار حه‌قده‌ست و مه‌زایای دواخراوی ٥٨ كرێكاری ئه‌و ناوه‌نده‌ی په‌رداخت نه‌كردووه‌.