له درێژه‌ی گوشاری ناونده ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر موعه‌لیمانی ئازادیخواز، سێ موعه‌لیم له ئوستانی ئه‌لبۆرز به شێوه‌ی كاتی له‌سه‌ركار دوورخرانه‌وه.
شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه سنفیه‌كانی فه‌رهه‌نگیانی ئێران له‌و باره‌وه ڕایگه‌یاند: “ده‌سته‌ی به‌دواداچوون بۆ هه‌ڵه ئیدارییه‌كانی كارمه‌ندانی ئامووزش و په‌روه‌رشی ئوستانی ئه‌لبۆرز له بڕیارنامه‌یه‌ك دا، “ڕه‌حمان عابدینی”، “لوتفۆڵڵا جه‌مشیدی” و “غوڵامعه‌لی شه‌هریاری” به شێوه‌ی كاتی له‌سه‌ر كار دوور خستۆته‌وه. ئێمه ئه‌و كرده‌وه‌ی ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان به تووندترین شێوه مه‌حكووم ده‌كه‌ین و خوازیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی هاوكاره‌كانمان بۆ سه‌ر كار و ئازادی ته‌واوی موعه‌لیمانی زیندانین.