ڕۆژی سێشه‌ممه ٦ی مانگی پووشپه‌ڕ، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم له شاهین شاری ئیسفه‌هان به‌مه‌به‌ستی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی “بیتا شه‌فیعی” قوتابی ته‌مه‌ن ١٧ ساڵ، هێرشیان كرده سه‌ر ماڵی باوكی به‌ڵام، له هه‌وڵه‌كه‌یان سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون.
“بیتا شه‌فیعی” قوتابی ته‌مه‌ن ١٧ ساڵ پێشتر به تۆمه‌تی “به‌شداری له ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی دژبه ژاراویكردنی قوتابیان” ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش ماوه‌یه‌ك له زیندان ئازاد كرا. نابراو له ماوه‌ی به‌ندكرانی دا به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ئازار درا و شه‌وی سێشه‌ممه هێزه‌كانی ڕژیم به مه‌به‌ستی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی دووباره‌ی هێرشیان كرده سه‌ر بنه‌ماڵه‌كه‌ی و دایكی ئه‌و قوتابیهیان به ناوی “مریه‌م نیكوو” ده‌ستبه‌سه‌ر و باوكیان به سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه دا.