ڕۆژی دووشه‌ممه ٥ی پووشپه‌ڕ، دوو كرێكار به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار له ئوستانه‌كانی ئه‌لبۆرز و مه‌شهه‌د تووشی ڕووداوی كار بوون و گیانیان له‌ده‌ست دا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارێكی ته‌مه‌ن ٦٠ ساڵی خه‌ڵكی ئوستانی ئه‌لبۆرز كه ئه‌بێ خانه‌نشین و ئیمكاناتی ڕیفاهی بۆ دابین بكرێت، به‌هۆی به‌ربوونه‌وه له به‌رزایی گیانی له‌ڵ ده‌ست داوه به‌ڵام ناسناوی هێشتا ئاشكرا نه‌بووه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه كرێكارێكی سیمبانی ته‌مه‌ن ٣٦ ساڵ له شه‌قامی سه‌نایی مه‌شهه‌د به‌هۆی به‌رق گرتوویی گیانی له‌ده‌ست داوه و ناسناوی دیار نییه.