ڕۆژی دووشه‌ممه ٥ی پووشپه‌ڕ، “موحسینی ئێژه‌یی” سه‌رۆكی ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم دانی به سازكردنی ٢٠ هه‌زار په‌روه‌نده بۆ ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی شۆڕشی “ژینا”دا نا.
ناوبراو له كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی داموده‌زگا ده‌وڵه‌تی و ئه‌منیه‌تیه‌كان دانی به سازكردنی په‌روه‌نده بۆ ٢٠ هه‌زار به‌ندكراوی شۆڕشی “ژینا” نا و ڕایگه‌یاند كه ڕێژه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركراوان به نیسبه‌ت ساڵی ڕابردووی له سه‌دا چوار به‌رز بۆته‌وه و ٩٨ هه‌زار به‌ندكراو كه به‌شێكیان له ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی شۆڕشی “ژینا” بوون پاش لێبۆردنی گشتی له زیندان ئازاد كراون. وته‌كانی ئێژه‌یی له حاڵێك دایه كه له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوو ده‌یان به‌ندكراوی شۆڕشی “ژینا” كه به‌ر لێبوردنی گشتی كه‌وتبوون بۆ جارێكی دیكه بانگهێشت و ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.