ڕۆژی شه‌ممه ٣ی مانگی پووشپه‌ڕ، كرێكارانی به‌شی ته‌ندرووستی ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی به كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م ئه‌و ڕێكخراوه‌یه له تاران، ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست دۆخی خراپی مه‌عیشه‌ت نیشان دا.
به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان به‌پێی هێڵی هه‌ژاری و كۆنتڕۆڵ كردنی هه‌ڵاوسانی بەردەوامی ئابوری بوون و ڕایانگه‌یاند: به‌هۆی گۆڕان و چونە سەرەوەی ساعه‌ت به ساعه‌تی نرخه‌كان توانای کڕینی هێچ پێداویستییه‌كیان نه‌ماوه و له دۆخێكی زۆر خراپ دا ده‌ژین.
