ڕۆژی هەینی ٢٦ی جۆزەردانی ١٤٠٢، هێزەكانی ئیتلاعات لاوێكی بەلووچیان لە كاتی گه‌ڕانه‌وە بۆ ماڵ لە بازاڕی شاری دۆزاپ دەستبەسەر كرد و بۆ شوێنێکی نادیار گواستەوە.
ناسنامەی ئەم لاوە بەلووچە “مەنسوور دوستدار (گەرگیج)”، تەمەن ١٧ ساڵ و دانیشتووی شارۆچكه‌ی شیرئاوای دۆزاپ ڕاگەیەندراوە. شایانی باسه کە مەنسوور لەگەڵ هاووڵاتیه‌ك به ناوی “ئەحمەد ڕیگی” و سێ کەسی دیکە لەلایەن هێزەكانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران دەستبەسەر کراون و هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به هۆكاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگیرانیان له‌به‌رده‌ست دا نییه.