به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “سه‌با ئێسكه‌نده‌ری” خوێندكاری به‌شی ڕاوێژكاری و ڕینمایی زانكۆی تاران له‌لایه‌ن كۆمیته‌ی ئینزباتیه‌وه بۆ ماوه‌ی دوو ترم له خوێندن ته‌علیق كراوه.
له ماوه‌ی یه‌ك مانگی ڕابردوود به ده‌یان خوێندكاری زانكۆ له ئێران به بیانووی ڕه‌چاو نه‌كردنی یاسای حیجابی زۆره‌ملێ و به‌شداری له ناڕه‌زایه‌تیه‌كان له‌لایه‌ن حه‌راسه‌ت و كۆمیته‌ی ئینزباتیه‌وه سزا دراون. به‌شێك له خوێندكاران له زانكۆ ده‌ركراون، به‌شێكیان بۆ زانكۆی شاره‌كانی دیكه دووخراونه‌ته‌وه و ژماره‌یه‌كی زۆریان ٢ بۆ پێنج ترم له خوێندن ته‌علیق كراون.