کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

هێرشی هێزه‌كانی ئیتلاعاتی ئیزه‌ بۆ سه‌ر ماڵی موجاهد كوركور

هێرشی هێزه‌كانی ئیتلاعاتی ئیزه‌ بۆ سه‌ر ماڵی موجاهد كوركور 3

به‌یانی پێنجشه‌ممه‌ ١ی پووشپه‌ڕ، هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم هێرشیان كرده‌ سه‌ر ماڵی “موجاهد كوركور” و ماڵه‌كه‌یان پشكنی و بێڕێزیان به‌ بنه‌ماڵه‌كه‌ی كرد.

به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم وێڕای پشكنینی ماڵی ئه‌و به‌ندكراوه‌ مه‌حكووم به‌ ئێعدامه، بێڕێزیان به‌ بنه‌ماڵه‌كه‌ی كردووه‌ و مۆبایلی “نگار به‌ختیاری” خۆشكی” موجاهد كوركور”یان له‌گه‌ڵ خۆیان بردووه‌. شایانی باسه‌ كه‌ “نیگار به‌ختیاری” له‌ ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا چه‌ندین ستۆری ڕه‌خنه‌گرانه‌ی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كردبوو و ئیداره‌ی ئیتلاعات چه‌ند جار هه‌ڕه‌شه‌یان لێ كرد.