ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣١ی جۆزه‌ردان، ته‌رمی هه‌میشه زیندوو “پوویا به‌ختیاری” ئامۆزای دایكی “كیان پێر فه‌له‌ك” كه به ته‌قه‌ی هێزه‌كای ڕژیم گیانی به‌خت كردبوو، له شوێنێكی دووره ده‌ست و به نهێنی له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ئه‌سپه‌رده‌ی خاك كرا.
“پوویا به‌ختیاری” له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٠ی جۆزه‌ردان و له مه‌راسمی ڕۆژی له دایكبوونی “كیان پیرفه‌له‌ك” له گوندی په‌رچستانی ئیزه به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم گیانی به‌خت كرد. ته‌رمی ئه‌و لاوه بۆ ماوه‌ی ١٠ ڕۆژ له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیمه‌وه به بارمته گیرا و به‌یانی چوارشه‌ممه ٣١ی جۆزه‌ردان، له كه‌ش و هه‌وایه‌كی ئه‌منیه‌تی و به شێوه‌ی نهێنی به خاك سپێردرا