به‌پێی ڕاپۆرتی چالاكانی به‌لووچ، به‌ندكراوێكی زیندانی زاهیدان به ناوی “مه‌نسوور ده‌همه‌رده” كه له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم لاقێكی شكاوه، به‌هۆی بێبه‌ش كرانی له ده‌رمان برینه‌كانی ئیلتهابی كردووه و گیانی له مه‌ترسی جیددی دایه.
“مه‌نسوور ده‌همه‌رده” له ڕێكه‌وتی ١١ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠١ ده‌ستبه‌سه‌ر و به تۆمه‌تی موحاره‌به به ئێعدام مه‌حكووم كرا. ناوبراو له ماوه‌ی به‌ندكرانی دا به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه دراه. ماوه‌ی یه‌ك مانگه لاقێكی “مه‌نسوور” شكاوه و به‌رپرسانی زیندان له ده‌ستڕاگه‌یشتن به ده‌رمانی پێویست بێبه‌شیان كردووه، ئێستا برینه‌كانی چڵكی كردووه و باری ته‌ندرووستی ناجێگیره. شایانی باسه كه به‌رپرسانی زیندانی زاهیدان بۆ ده‌رمانی ئه‌و به‌ندكراوه داوای ١٢ ملیۆن تمه‌نیان كردووه و بنه‌ماڵه‌كه‌ی توانیویانه ١١ ملیۆن كۆ بكه‌نه‌وه به‌ڵام هێزه ئه‌منیه‌كان له گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه خۆده‌بوێرن.