کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی سێ كه‌س له‌ برینداره‌كانی شۆڕشی “ژینا” له‌ تاران

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی سێ كه‌س له‌ برینداره‌كانی شۆڕشی ژینا له‌ تاران

له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، سێ كه‌س له‌ برینداره‌كانی شۆڕشی “ژینا” كه‌ هه‌ر یه‌كه‌و چاوێكیان له‌ ده‌ست داوه‌ له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.

بەپێی زانیارییه‌كان، سێ لاوی برینداری ڕه‌وتی شۆڕشی “ژینا” به‌ ناوه‌كانی “حسێن جه‌عفه‌ری”، “عه‌لی زارعی” و “ئه‌میر ویلایه‌تی” كه‌ هه‌ر یه‌كه‌و چاوێكیان له‌ ده‌ست داوه‌ له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ به‌ندی ٢٠٩ی زیندانی ئێڤین ڕاگوێزراون.