ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٨ی جۆزه‌ردان، خه‌ڵكی گوندی “به‌ندكوه”ی سه‌ر به شارستانی كه‌هنووج له ئوستانی كرمان، له ناڕه‌زایه‌تی به تاڵان كردنی مه‌عده‌نه‌كانی ناوچه‌كه له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه خۆپێشاندانیان كرد.
به‌وته‌ی ناڕازیان، ئه‌و مه‌عده‌نانه‌ی ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری ئیسلامی ده‌یه‌وێت تاڵانی بكات له سه‌ر زه‌وی كشتووكاڵی خه‌ڵك دایه و سپای پاسداران به نیازه داگیریان بكات. ڕۆژی ڕابردوو ژنانی بوێڕی ناوچه‌كه به فڕی دانی به‌رد و وتنه‌وی دروشم ڕێگه‌یان نه‌دا هێزه‌كانی سپای پاسداران زه‌ویه‌كانیان داگیر بكه‌ن.
