ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٨ی جۆزه‌ردان، دانیشتووانی چه‌ند گوند له ئوستانی سیستان و به‌لووچستان له ئاست كه‌م ئاوی و بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیم به كێشه و گرفته‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه كه زۆربه‌یان ژنان بوون ڕایانگه‌یاندووه كه به‌هۆی دابین نه‌كردنی ئاو بۆ كه‌شاوه‌رزی، به‌رهه‌مه‌كانیان له نێو چوون و زیانێكی زۆریان پێ گه‌یشتووه. ناڕازیان هه‌روه‌ها وتیان مه‌عیشه‌تیان گرێ دراوه به كه‌شاوه‌رزی و ئێستا ژیانی خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان كه‌وتۆته مه‌ترسیه‌وه.