سه‌ر له‌به‌یانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٨ی جۆزره‌دان، به‌ندكراوێكی به‌لووچ به ناوی “فه‌زل ئه‌حمه‌د غۆ‌فران” له زیندانی كرمان له سێداره درا.
به پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و به‌ندكراوه به‌لووچه پێشتر به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به ئێعدام مه‌حكووم كرابوو. جێگای ئاماژه‌یه كه له ڕێكه‌وتی ٩ی گوڵانی ئه‌مساڵه‌وه تا به ئه‌مڕۆ به‌لانیكه‌م ٥٠ به‌ندكراوی به‌لووچ له‌وانه دوو ژن له ١٤ زیندانی ئێران له‌سێداره دراون.