له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوود، چالاكێكی كرێكاری به ناوی “زه‌رده‌شت ئه‌حمه‌دی ڕاغب” بۆ به‌ندی تاكه‌كه‌سی زیندانی ئێڤین گوازراوه‌ته‌وه و چالاكێكی سیاسی به ناوی “مێهدی مسكین نه‌واز” دژبه ئازاری به‌رپرسانی زیندان مانی له خواردن گرتووه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “زه‌رده‌شت ئه‌حمه‌دی ڕاغب” چالاكی كرێكاری به‌ندكراو له به‌ندی شه‌شی زیندانی ئێڤین به فه‌رمانی سه‌رۆكی زیندان بۆ به‌ندی تاكه‌كه‌سی گوازراوه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها “مێهدی مسكین نه‌واز” چالاكی سیاسی به‌ندكراو له زیندانی ئێڤین دژبه هه‌ڵسووكه‌وتی وه‌حشیانه‌ی به‌رپرسانی زیندان ده‌ستی داوه‌ته مانگرتن له خواردنی وشك.