ڕۆژی شه‌ممه ٢٧ی جۆزه‌ردان، خه‌ڵكی ئازادیخواز له چه‌ند شاری ئێران دژبه ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری ئیسلامی دروشمیان وته‌وه و ئێعدامی به‌ندكراوانیان به توندی شه‌رمه‌زار كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، شه‌وی شه‌ممه هێزه لیباس شه‌خسیه‌كانی ڕژیم له شاری تاران هێرشیان كرده سه‌ر كۆنسێرتی گۆرانیبێژێك و هه‌وڵی تێكدانی سه‌ما و خۆشی خه‌ڵكیان دا به‌ڵام تێكهه‌ڵچوون ڕوویدا و ناچار بوون شوێنه‌كه به‌جێ بێڵن. له كۆنسێترێكی دیكه دا خه‌ڵكی ئازادیخواز به فڕی دانی حیجابی زۆره‌ملێ له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان دروشمی “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر” و “مه‌رگ بۆ خامنه‌یی”یا به‌رز كرده‌وه. له شاره‌كانی كه‌ره‌ج، ئه‌راك، مه‌شهه‌د، ته‌ورێز، ئیسفه‌هان، ئه‌هواز، زه‌نجان، ئه‌رده‌بیل و كرمان لاوانی شۆڕشگێڕ دیواری شاره‌كانیان به دروشمی دژه حكوومه‌ت نه‌خشاند و له میترۆی تاران كچان و ژنانی بوێر له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم تێكهه‌ڵچوون و دروشمی “مه‌رگ بۆ حكوومه‌تی ئێعدامی”یان به‌رز كرده‌وه.