ڕۆژی شه‌ممه ٢٧ی جۆزه‌ردانی ١٤٠٢، دادگوسته‌ری ئوستانی فارس سزای سه‌پێندراوی زیندانی به‌سه‌ر ٨ چالاكی سنفی فه‌رهه‌نگیانی شیراز ڕاگه‌یاند.
به‌پێی ڕاپۆرتی شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه سنفیه‌كانی فه‌رهه‌نگیانی ئێران، جه‌له‌سه‌ی دادگایی كردنی ئه‌و ٨ چالاكه سنفیه له ڕێكه‌وتی ٢٠ی جۆزه‌ردانی ١٤٠٠ به‌ڕێوه چووه و حوكمه‌كه‌یان ڕۆژی ڕابردوو ڕاگه‌یه‌ندراوه. به‌پێی حوكمی دادگا، “عه‌بدۆلڕه‌زاق ئه‌میری” به دوو ساڵ زیندان، “زه‌هرا ئێسفه‌ندیاری” به دوو ساڵ زیندان، ئیره‌ج ڕه‌هنه‌ما” به پێنج ساڵ زیندان، “ئه‌فشین ڕهزمجوویی” به پێنج ساڵ زیندان، “موژگان باقری” به پێنج ساڵ زیندان، “غوڵامڕه‌زا غوڵامی” به پێنج ساڵ زیندان، “محه‌ممه‌د زه‌حمه‌تكێش” به پێنج ساڵ زیندان و “ئه‌سغه‌ر ئه‌میرزادگان” به پێنج ساڵ زیندان مه‌حكووم كراون.