به‌پێی ئه‌و بانگه‌وازه‌ی دایكی هه‌میشه زیندوو “ئه‌بۆلفه‌زل ئادینه‌زاده” له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان كردبوو، بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان له سه‌رانسه‌ری ئێران ڕۆژی له دایك بوونی ئه‌و قوربانیه‌ی ده‌ستی كۆماری ئیسلامیان به‌رز ڕاگرت.
هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم له شاری مه‌شهه‌د ڕۆژی هه‌ینی هێرشیان كرده سه‌ر ماڵی باوكی “ئه‌بۆلفه‌زل ئادینه‌زاده” و خۆشك و باوك و میمكیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد. دایكی ئه‌و هه‌میشه زیندووه داوای له بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان له سه‌رانسه‌ری ئێران كرد به مه‌به‌ستی شه‌رمه‌زار كردنی ئه‌و كرده‌وه تیرۆریستیه، له‌سه‌ر گڵكۆی ڕۆڵه‌كانیان كۆببنه‌وه و ڕۆژی له دایك بوونی “ئه‌بۆلفه‌زل” جێژن بگرن. به‌پێی زانیارییه‌كان، بنه‌ماڵه‌ی “مه‌جیدڕه‌زا ڕه‌هنه‌وه‌رد”، بنه‌ماڵه‌ی ئه‌بۆلفه‌زل ئه‌میرعه‌تایی”، بنه‌ماڵه‌ی “سیاوه‌ش مه‌حموودی”، بنه‌ماڵه‌ی “عیرفان خه‌زایی”، بنه‌ماڵه‌ی “جه‌واد حه‌یده‌ری” و بنه‌ماڵه‌ی “مێهرشاد شه‌هیدی نژاد” به ده‌م ئه‌و بانگه‌وازه چوون و له‌سه‌ر گڵكۆی ڕۆڵه‌كانیان كۆبوونه‌وه و یادی ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگه‌ی ئازادیان به‌رز ڕاگرت و به‌ڵێنیان دا تۆڵه‌یان له زاڵمان بكه‌نه‌وه.