کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

مانگرتنی په‌نابه‌رانی ئێرانی له‌ كه‌مپی دیپورتیه‌كانی توركیا

مانگرتنی په‌نابه‌رانی ئێرانی له‌ كه‌مپی دیپورتیه‌كانی توركیا

“بێهروز زارع” زیندانی سیاسی پێشوو و په‌نابه‌ری ئێرانی دانیشتووی توریكا به‌ بڵاوكردنی فایلێكی ده‌نگی له‌ كه‌مپی دیپورتیه‌كانی وان، هه‌واڵی مانگرتن له‌ خواردنی ٣٠ په‌نابه‌ری ئێرانی له‌و كه‌مپه پشتڕاست كرده‌وه‌.

به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌، په‌نابه‌رانی ئێرانی له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ بیلاته‌كلیفی و به‌ندكرانی درێژه‌ماوه‌یان، مانیان له‌ خواردن گرتووه‌. به‌وته‌ی “بێهروز زارع” بڕیاره‌كانی ئیداره‌ی په‌نابه‌رانی توركیا سه‌لیقه‌ییه‌ و كایه‌ له‌گه‌ڵ چاره‌نووسی په‌نابه‌ران ده‌كه‌ن. ناوبراو خوازیاری پشتیوانی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ له‌ په‌نابه‌رانی ئێرانی گیرخواردوو له‌ توركیا بوو.