ڕۆژی شه‌ممه ٢٧ی جۆزه‌ردان،گرووپێكی ئیسلامگه‌رای سه‌ر به داعش له وڵاتی ئوگاندا هێرشیان كرده سه‌ر قوتابخانه‌یه‌ك و ٤١ قوتابیان كوشت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ناوی ئه‌و گرووپه “هێزه‌كانی یه‌كگرتووی دیمۆكارتیكه” و ڕێبه‌ره‌كه‌یان له‌گه‌ڵ داعش به‌یعه‌تی كرد و مه‌قه‌ڕیان له وڵاتی كۆنگوو هه‌ڵكه‌وتووه. له هێرشه‌كه‌ی ڕۆژی شه‌ممه بۆ سه‌ر قوتابخانه‌یه‌ك له ٢ كیلۆمتری سنووری ئوگاندا له‌گه‌ڵ كۆنگۆ، به لانیكه‌م ٤١ قوتابی كوژراون و ژماره‌یه‌كی زۆر بریندار بوون و ئه‌نباری خۆراكی مه‌دره‌سه‌كه‌ش تاڵان كرا.