ڕۆژی شه‌ممه ٢٧ی جۆزه‌ردان، هێزه لیباس شه‌خسیه‌كانی ڕژیم هێرشیان كرده سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی خوێندكارانی زانكۆی هونه‌ری تاران و ١٠ كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، چه‌ند ڕۆژه خوێندكارانی زانكۆی هونه‌ری تاران دژبه هه‌ڵسووكه‌وتی وه‌حشیانه‌ی حه‌راسه‌ت مانیان گرتووه و له ناوه‌ندی زانكۆ كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی به‌ڕێوه ئه‌به‌ن. ڕۆژی شه‌ممه چه‌ند ئۆتومبێلی وه‌نی لیباس شه‌خسیه‌كانی ڕژیم هێرشیان كرده سه‌ر خوێندكاران و ١٠ حوێندكاری كچیان ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواسته‌وه.