ڕۆژی هه‌ینی ٢٦ی مانگی جۆزه‌ردان، بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان له شاری مه‌شهه‌د و كرمان له‌سه‌ر گڵكۆی ئازیزانیان كۆبوونه‌وه به‌ڵام هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كان هێرشیان كرده سه‌ریان و چه‌ند كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی هه‌ینی بڕیار بوو مه‌راسمی ڕۆژی له دایكبوونی “ئه‌بۆلفه‌زل ئادینه زاده” و “مه‌جیدڕه‌زا ڕه‌هنه‌وه‌رد” له گۆڕستانی مه‌شهه‌د به‌ڕێوه بچێت، به‌ڵام هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كان شه‌قامه‌كانی ده‌ورووبه‌ری گۆڕستانیان به‌ست و ڕێگه‌یان نه‌دا خه‌ڵك به‌شدار بن. كاتێك بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و دوو گیانبه‌ختكردووه له‌سه‌ر مه‌زاری ڕۆڵه‌كانیان كۆبوونه‌وه، هێزه‌كانی ڕژیم هێرشیان كرده سه‌ریان و “عه‌لی ئادینه‌زاده” باوكی “ئه‌بۆلفه‌زل” و “مه‌رزیه ئادینه‌زاده” میمكی ناوبراویان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد. له‌لایه‌كی دیكه‌وه بنه‌ماڵه‌ی هه‌میشه زیندوو “مه‌ریه‌م ئاروین” و ژماره‌یك له خه‌ڵكی ئازادیخوازی كرمان له‌سه‌ر گڵكۆی ئه‌و گیانبه‌ختكردووه كۆبوونه‌وه و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانی نوێ كرده‌وه.