ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٥ی جۆزه‌ردان، شاره‌داری و هێزه ئینتزامییه‌كانی نه‌جه‌ف ئابادی ئیسفه‌هان هێرشیان كرده سه‌ر خانووی خه‌ڵك له ناوچه‌ی “نێهزه‌ت ئاباد” و ماڵه‌كانیان ڕووخاند.
به‌وته‌ی هاووڵاتیان، شاره‌داری له دوایین كاته‌كانی شه‌وی پێنجشه‌ممه هۆشداری داوه‌ته خاوه‌ن ماڵه‌كان بۆ ئه‌وی ماڵه‌كانیان چۆڵ بكه‌ن و پاش چه‌ند كاتژمێر ده‌ستیان به ڕووخانی خانووه‌كان كردووه. ڕووخانی ماڵی خه‌ڵك له حاڵێكدایه كه سه‌دان وێلای ملیاردی به ئیمكاناتی مۆدێڕن له سه‌رانسه‌ری ئێران له‌لایه‌ن به‌رپرسانی باڵای نیزامی و ده‌وڵه‌تی ساز كراوه به‌بێ ئه‌وه‌ی وڵامده‌ره‌وه‌ی هیچ ناوه‌ندێك بن.