ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٥ی جۆزه‌ردان، چالاكێكی بواری مافی ژنان به‌ناوی “مه‌هشید ئیسحاقی” له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه له شاری كورد ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاگوێزی زیندانی ئێڤین كرا.
ڕۆژی سێشه‌ممه ٩ی جۆزه‌ردانی ١٤٠٢، “مه‌هشید ئیسحاقی” خوێندكاری بواری فه‌لسه‌فه‌ی هونه‌ر له شاری كورد له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و به مه‌به‌ستی سازكردنی په‌روه‌نده بۆ زیندانی ئێڤین گوازرابوو. به‌پێی ڕاگه‌یاندنی شۆرای سنفی خوێندكارانی ئێران، ناوبراو به تازه‌یی پایاننامهكهی ته‌واو كردووه و له‌و كاته‌وه ڕاگوێزی به‌ندی ئه‌منیه‌تی ٢٠٩ی زیندانی ئێڤین كراوه له په‌یوه‌ندی و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كراوه.