کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

له‌سێداره‌دانی به‌ندكراوێكی به‌لووچ له‌ زیندانی كرمان

له‌سێداره‌دانی به‌ندكراوێكی به‌لووچ له‌ زیندانی كرمان 1

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢١ی مانگی جۆزه‌ردان، حوكمی ئێعدامی به‌ندكراوێكی به‌لووچ به‌ ناوی “ئیبراهیم گومشادزهی” له‌ زیندانی كرمان جێبه‌جێ كرا.

به‌پێی زانیارییه‌كان، “ئیبراهیم گومشادزهی” ته‌مه‌ن ٤٨ ساڵ و خه‌ڵكی زاهیدان بووه‌ كه‌ له‌ ساڵی ٩٩ی هه‌تاوی به‌ تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه‌ به‌ ئێعدام مه‌حكووم كرابوو. نابراو خێزاندار و باوكی چه‌ند منداڵه‌.