کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

برینداربوونی ١٨ كه‌س به‌هۆی به‌ربوونه‌وه‌ له‌سه‌ر پله‌به‌رقی له‌ تاران

برینداربوونی ١٨ كه‌س به‌هۆی به‌ربوونه‌وه‌ له‌سه‌ر پله‌به‌رقی له‌

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٣ی مانگی جۆزه‌ردان، ١٨ هاووڵاتی به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌می شاره‌داری و نه‌بوونی ئیمه‌نی له‌سه‌ر پله‌به‌رقی ویزگه‌ی میترۆی به‌هه‌شتی تاران بریندار بوون.

به‌وته‌ی چالاكانی مه‌ده‌نی، كه‌ره‌سته‌ی میترۆی تاران زۆر كۆنه و شاره‌داری گه‌نده‌ڵی سه‌رده‌می زاكانی هیچ بودجه‌یه‌كی بۆ نوێ كردنه‌وه‌ و ئیمه‌ن كردنی پله‌به‌رقیه‌كانی میترۆ ئه‌نجام نه‌داوه‌ له‌ حاڵێكدا ملیۆنان دۆلاریان خه‌رجی ڕێوڕه‌سمه‌ مه‌زهه‌بییه‌كان كردووه‌. له‌ ڕووداوه‌كه‌ی ڕۆژی ڕابردوو ١٨ هاووڵاتی بریندار بوون كه‌ برینی هه‌ندێكیان گرانه و له‌ نه‌خۆشخانه به‌سته‌ری كراون.