به‌یانی ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٣ی جۆزه‌ردان، هێزه‌كانی ڕژیم له مێحوه‌ری خور- جه‌نده‌ق ده‌ستڕێژی گولله‌یان كرد له سێ ئۆتۆمبێلی سووختبه‌ران و به‌هۆیه‌وه چوار سووختبه‌ری به‌لووچ گیانیان له ده‌ست دا و دوو كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، پاش ده‌ستڕێژی گولله‌ی هێزه‌كانی ڕژیم، ئۆتومبێله‌كان ئاگریان گرتووه و دوو سووختبه‌ر به ناوه‌كانی “سه‌نائۆڵڵا سه‌رگوڵزایی” و “سه‌عید كه‌بدانی” هه‌ر دوو ته‌مه‌ن ٢٠ ساڵ بریندار و بۆ نه‌خۆشخانه گوازرانه‌وه. هه‌روه‌ها چوار سووختبه‌ری دیكه له نێو ئاگردا سووتاون به‌ڵام هێشتا ناسنامه‌یان ئاشكرا نه‌كراوه.