کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رانسه‌ری خانه‌نشینكراوانی موخابرات له‌ ئێران

كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رانسه‌ری خانه‌نشینكراوانی موخابرات له‌ ئێران 2

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٢ی مانگی جۆزه‌ردان، خانه‌نشینكراوانی موخابرات له‌ چه‌ند ئوستانی ئێران دژبه‌ دۆخی خراپی مه‌عیشه‌ت كۆبوونه‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خانه‌نشینكراوانی موخابرات له‌ شاره‌كانی ته‌ورێز، تاران، ئه‌هواز، دزفوول، ئه‌راك، كرمان، یاسووج، شیراز، شاری كورد، زه‌نجان، ڕه‌شت و مه‌شهه‌د له‌ناڕه‌زایه‌تی به‌ دۆخی خراپی ژیان و مه‌عیشه‌تی خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌. خانه‌نشینكراوانی موخابرات خوازیای چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، به‌كرده‌وه‌ ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی و دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی بوون.