ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٢ی مانگی جۆزه‌ردان، كرێكارانی په‌یمانی و شیركه‌تی له به‌شه جۆراوجۆره‌كانی شاره‌داری یاسووج له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، كرێكارانی ڕه‌سمی ماوه‌ی سێ مانگ، كرێكارانی شیركه‌تی و قه‌راردادی ٨ بۆ ٩ مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایایان وه‌ر نه‌گرتووه و له دۆخێكی زۆر خراپ‌دا ده‌ژین. به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه خوازیاری ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی شاره‌دار بوون و ڕایانگه‌یاند تا گه‌یشتن به داخوازییه‌كانیان، درێژه به كۆبوونه‌وه ئه‌ده‌ن.
